کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن که‌سێـکی توندڕه‌وی ئیسلامیـیان ده‌ستگیرکردووه که خۆی پـڕچه‌ک کردبوو به نیازی هێرشکردنه سه‌ر کڵێســایه‌ک یان زیاتر.
بێرنارد کازێنۆڤ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه باسی له ده‌سـتگیرکردنی که‌سه‌که کرد که ته‌مه‌نی 24 سـاڵه و به ڕه‌گه‌ز جه‌زائیریـیه. گوتی " ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پـێی گیراون به‌بێ هیچ گومانێـک نیشـانی ده‌ده‌ن به‌رنامه‌ی داڕشتبوو بۆ هێرشکردنه سه‌ر کلێسایه‌ک یان دووان."
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن خوێندکاری زانستی کۆمپـیوته‌ر بووه و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی پاریس ده‌سـتگیریان کردووه پاش ئه‌وه‌ی خۆی به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به ده‌زگای به‌هاناچوونه‌وه کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی فریای بکه‌ون چونکه برینداره. پاشان کارمه‌ندانی به‌هاناچوون بۆیان ئاشکرا ده‌بێت شوێنی برینه‌که‌ی له ئه‌نجامی گولـله‌وه‌یه، ده‌سـتبه‌جێ پـۆلیس ئاگادار ده‌که‌نه‌وه و ئه‌وانیش به دوای خوێنه‌که‌یدا ده‌ڕۆن هه‌تا ده‌گاته نێو ئۆتۆمبیله‌که‌ی که ئاشکرا ده‌بێت چه‌ند چه‌کێـکی تێدایه له‌گه‌ڵ هێله‌کێـکی گولـله‌به‌ندا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه نیشـانی بدات په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه تێرۆرستیـیه‌کانه‌وه هه‌بووبێت. به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆ گوتی پـێشتر گومانیان لێکردووه خواستی ڕۆیشتنی بۆ سوریا هه‌بووبێت.
هه‌روه‌ها پـۆلیس ده‌ڵێت گومانیشی لێده‌که‌ن ده‌سـتی هه‌بووبێت له کوشتنی ژنێـکی ته‌مه‌ن 32 سـاڵ که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ته‌رمه‌که‌ی له نێو ئۆتۆمبیله‌که‌یدا دۆزرابۆوه. ده‌شڵێت ئه‌و گولـله‌ی به‌ری که‌وتووه پـێده‌چێت به هه‌ڵه خۆی له‌خۆی دابێت.