به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌ندیخانه‌ی چاکسـازی گه‌ورانی هه‌ولێر ناسراو به به‌ندیخانه‌ی محه‌ته ، عه‌میدی پـێشووی هێزی زێره‌ڤانی نه‌جم حاجی تۆفیق ناسراو به عه‌مید بڵنگ له گه‌رماوی به‌ندیخانه به‌هۆی هه‌ڵواسینی جه‌سته‌ی خۆی به چه‌رچه‌فی تاقمی نووستن خۆی خنکاندووه و گیانی له‌ده‌سـتداوه.
هه‌واڵی خۆ کوشـتنه‌که له زۆربه‌ی میدیاکان بڵاوکرایه‌وه، به‌ڵام تاوه‌کو ئێسـتا هۆکاری خۆکوشتنه‌که دیار نیـیه، وه به‌پـێی لێدوانی به‌رپـرسـانی ڕاگه‌یاندنی هێزی زێره‌ڤانی و پـۆلیسی هه‌وڵێر هۆیه‌که دیار نیـیه و وه‌ک ده‌ڵێن دوای لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.