حکومه‌تی ئه‌ثـیوپـیا سێ ڕۆژی ماته‌مینی گشـتی له وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند بۆ ڕێزلێنان له گیانی ئه‌و 28 هاوڵاتیـیه‌ی که به ده‌سـتی داعش له لیبیا کوژران.
ڕه‌زوان حسێن گوته‌بێژی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته گوتی سێ ڕۆژه‌که له سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان به فه‌رمی ماته‌مینیـیه‌که ڕایده‌گه‌یه‌نێت.
هاوکات له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌خت به سه‌دان که‌س بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و کوشـتنکاریـیه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به نیازبوون به‌ره‌و په‌رله‌مان به‌ڕێبکه‌ون به‌ڵام پـۆلیس مۆڵه‌تی پـێنه‌دان.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داعش ڤیدیۆیه‌کی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرده‌وه و تیایدا نیشـانی دا چۆن ئه‌و ئه‌ثیوپـیانه ده‌کوژن. هه‌روه‌ها له ڤیدیۆکه هه‌ڕه‌شه‌شیان له مه‌سیحیـیه‌کان به گشتی کرد.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ثـیوپـیا پشـتڕاستیان کرده‌وه کوژراوه‌کان هاوڵاتی خۆیانن پاش ئه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان ڕۆڵه‌کانی خۆیان ناسیبووه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ثیوپـی له تاو هه‌ژاری ڕوویان له وڵاتان کردووه، له‌وانه لیبیا، ژماره‌یه‌کیش هه‌ن خۆیان ده‌گه‌یه‌نـنه ئه‌و وڵاتانه‌ی باکوری ئافریکا تاوه‌کو کۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا بکه‌ن.