Accessibility links

موحه‌مه‌د حه‌کیم: له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا جه‌خت کرایه‌وه‌ شوێنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ کوردستاندا نییه‌

  • Balen Salih

 موحه‌مه‌د حه‌کیم

موحه‌مه‌د حه‌کیم

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمدا کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ تاووتوێکردنی ژماره‌یه‌ک هه‌لومه‌رجی هه‌نوکه‌یی که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌وه‌ هه‌یه‌.

موحه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که‌ هه‌نگاوێکی باش بوو تا له‌ نزیکه‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ گه‌رموگوڕانه‌ی هه‌ن له‌ نزیکه‌وه‌ باس بکرێن و به‌ تایبه‌تیش له‌وه‌دا گرنگ بوو که‌ ناڕوونیه‌ک له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌رۆکی هه‌رێمدا بوو وه‌ک به‌ڕێز حه‌کیم ده‌ڵێت له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌ به‌رچاو ڕوونیه‌ک خرایه‌ به‌رده‌م ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌.

موحه‌مه‌د حه‌کیم ده‌ڵێت له‌و به‌رچاو ڕوونیه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم خستیه‌ ڕووباسی له‌ ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری ناوخۆی هه‌رێم کرد و هه‌روه‌هاش باسکردنی هه‌ندێک له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان بۆ دۆخی جاران له‌ ڕوانگه‌ی دوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌وه‌ که‌ هه‌ندێک له‌ نوسه‌ران و میدیاکارانه‌وه‌ ده‌یخه‌نه‌ ڕوو.

به‌ڕێز حه‌کیم ده‌شڵێت ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێم پێویستی به‌ سنگ فراوانی و لێکتێگه‌یشتنی زیاتر هه‌یه‌ و هه‌ر لایه‌نێکیش ده‌ستێوه‌ردان له‌ بارودۆخی هه‌رێمدا ده‌کات ده‌بێت‌ به‌ زمانی گفتوگۆی زیاتر هه‌وڵبدرێت، به‌ڵام ناوی لایه‌نی ده‌ستێوه‌رده‌ر ئاشکرا ناکات.

به‌ڵێن ساڵح وتوویژی له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د حه‌کیم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG