هێزێـکی چه‌کداری شیعه‌کانی عێراق ئه‌و ته‌رمه‌یان ڕاده‌سـتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که‌ی کرد که ده‌ڵێن هی عیزه‌ت دوریـیه، ئه‌وه‌ی جێـگری دیکتاتۆری پـێشووی عێراق سه‌دام حسێن بوو و له ڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵی کوژرانی بڵاوکرایه‌وه.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعراقیـیه‌ی حکومه‌ت ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی نیشـان دا که تابوتێـکی لێ داده‌گیرا و هێزه‌کانی ئاسایش و خه‌ڵکی له ده‌وری گردبووبوونه‌وه. پاشان ته‌رمه‌که له ناوه‌ندێـکی پـزیشکی دادوه‌ری نیشـان درا که له‌وێ نمونه‌یان لێ وه‌رده‌گرد.
ڕائید ئه‌لجبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ڕۆژی هه‌ینی کوژرانی عێزه‌ت دوری ڕاگه‌یاند. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش ئه‌و هێزه چه‌کداره شیعه‌که‌یه که به که‌تائیب حزبوڵڵا ناسراوه گوتی تاقیکردنه‌وه‌کانی DNA سه‌لماندویانه ئه‌وه ته‌رمی عیزه‌ت دوریـیه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پاش ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له سـاڵی 2003 ، له‌شکری ئه‌مه‌ریکا لیستێـکی بڵاوکرده‌وه که تیایدا ناوی 55 که‌سی ده‌سه‌ڵاتداری عێراقی تێدا بوو و فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بۆ ده‌رکردبوون. عیزه‌ت دوری شه‌شه‌م بوو له ڕیزبه‌ندیـیه‌که و خه‌ڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری دانرابوو بۆ هه‌ر که‌سێـک بتوانێت زانیاری له‌سه‌ر بدات و بتوانرێت ده‌سـتگیربکرێت.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق و ئه‌مه‌ریکاش پـێشتر عیزه‌ت دوریـیان تاوانبارده‌کردووه به‌وه‌ی یه‌کێـک بووه له‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و یاخیبوانه‌یان کردووه که هه‌وڵی گۆڕانی ڕژێمی نوێی عێراقیان داوه.