Accessibility links

سعودیه‌ ڕێوشۆینی توندتری ئاسایش له‌ وڵاته‌که‌ی ده‌گرێته‌به‌ر


عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ ڕیوشۆینی توندتری ئاسایشی له‌ وڵاته‌که‌یدا گرتۆته‌به‌ر له‌ده‌وری سێنته‌ره‌کانی بازرگانی، مۆڵه‌کان و ده‌زگاکانی نه‌وتی، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت شیانی هێرشکردنه ‌سه‌ر ‌ئه‌و شۆینانه‌‌ له‌لایه‌ن میلیشیاکانه‌وه‌ به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌.

جه‌نه‌ڕاڵ مه‌نسور ئه‌لتورکی گوته‌بێژی کاروباری ئاسایشی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودیـیه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتی ئه‌و ڕێوشۆینانه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ خۆپاراستن دژ به‌هه‌چ هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ملیشیاکانه‌وه‌ نه‌کا ئه‌و ده‌زگایانه‌ بکه‌نه‌ ئامانج.

جێی باسه‌ عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت ڕابه‌رایه‌تی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی دژ به‌ یاخیبووه‌ حوسییه‌کانی سه‌ر به‌ئێران ده‌کات له‌یه‌مه‌ن. ‌هه‌روه‌ها به‌شێکه‌ له‌ هاوپه‌یمانی به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا دژ به‌ گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یاخو‌د داعش ، ئه‌وانه‌ی به‌شێکی زۆری خاکی عیراق و سوریایان داگیرکردووه‌.

XS
SM
MD
LG