Accessibility links

وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق باس له‌ قه‌یرانی ئاواره‌بوونی خه‌ڵکی ئه‌نبار ده‌کات

  • Haider Kareem

به‌پـێی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان شه‌ڕی نێوان میلیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش و هێزه‌ عێراقیـیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ پارێزگای ئه‌نبار بووه‌ته‌ مایه‌ی به‌رپابوونی به‌ لایه‌نی که‌م 90 هه‌زار په‌نابه‌ر یاخود ئاواره‌ی ناوخۆ و زۆربه‌یان ڕوویان له‌ به‌غدا کردووه‌.

دکتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌م قه‌یرانه‌ نزیکه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌که‌ له‌ دوای ده‌سـتپـێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ڕزگارکردنی شاری ڕومادیـیه‌وه‌ ده‌سـتیپـێکردووه‌. ده‌شڵێت بێگومان هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێـکی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی نیشته‌جێ و سیڤیلدا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وا خه‌ڵکه‌ سیڤیله‌که‌ ناچار ده‌بن شوێنی خۆیان به‌جێبهێڵن.

XS
SM
MD
LG