گروپی میلیشیاکانی ئه‌لشه‌باب به‌رپرسیاریتیان ڕاگه‌یاند له هێرشێکی که پێده‌چێت خۆکوژی بێت ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر باسێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان ڕۆژی دووشه‌ممه له سۆماڵ و له‌ئاکامدا به‌لایه‌ن که‌م 7 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
یۆنسیف ده‌ڵێت چوار له کارمه‌ندانی له‌و هێرشه‌دا کو‌ژراون و چواری تریان برینه‌کانیان سه‌خته به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له‌شاری گاروی ڕۆی‌دا له‌و ده‌مه‌ی کارمه‌ندانی نێو باسه‌که له‌شۆینی حه‌وانه‌وه‌یان به‌ره‌و کار به‌ڕیکه‌وتبوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه سێهه‌م هێرشی خۆیناوی ئه‌لشه‌بابه دژ به کارمه‌ندانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا میلیشیاکانی ئه‌لشه‌باب سێ ئاشتیپارێزانی یه‌کیتی ئه‌فه‌ریکا له بۆروندییه‌وه کوشت و ژماره‌یه‌کی تری سه‌ربازیان بریندارکرد له باشووری شاری لۆگۆ.
یه‌کیتی ئه‌فه‌ریکا هێرشه‌که‌ی به (هێرشێکی نامه‌ردانه ) ناودیرکرد.