Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز پایته‌ختی یه‌مه‌ن ده‌هه‌ژێنێت


هێرشه‌کانی هاوپه‌یمان به‌ڕابه‌رایه‌تی سعودیه‌ بۆ سه‌ر جبه‌خانه‌یه‌کی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ژێر ده‌ستی یاخیبووه‌ حوسییه‌کان له‌پایته‌ختی یه‌مه‌ن بۆه‌ مایه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز وشکاندنی په‌نجه‌ره‌ له‌ باڵه‌خانه‌کانی ده‌وروبه‌ری، و دانیشتوانه‌که‌ی تۆقاند به‌شێوه‌یه‌ك که‌ په‌نایان‌ به‌ره‌و شۆینی قایمتر برد و هه‌روه‌ها له‌ئاکامدا پێشکه‌شکارێکی ته‌له‌فزیۆنێکی ناوخۆ کوژرا.

ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هه‌ره‌ به‌هێزترین بوو بۆ سه‌ر پایته‌خت‌ له‌وه‌تای هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی به‌ڕابه‌رایه‌تی سعودییه‌ دژ به‌ حوسییه‌کان له‌مانگی ڕابردوودا ده‌ستیپێکردووه‌. که‌ هه‌روه‌ها له‌ کاردانه‌وه‌دا بۆه‌ مایه‌ی ته‌قاندنی موشه‌که‌کانی دژه‌ فڕۆکه‌ له‌سه‌رانسه‌ری شاره‌که‌دا.

چه‌ره‌دۆکه‌ڵ به‌سه‌ر ئاسمانی سه‌نعا به‌رزبووه‌ له‌و جبه‌خانه‌یه‌ی که‌وتۆته‌ قه‌راغ شاره‌که‌وه‌ و که‌ هه‌ره‌گه‌وره‌ترێن جبه‌خانه‌ی چه‌که‌ له‌و وڵاته‌دا. ئه‌و شۆینه‌ تاکۆ تیستاکه‌ و له‌وه‌تای هێرشه‌کانی ئاسمانی بۆ سه‌ر حوسییه‌کان له‌ سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ستێپێکردووه‌ چه‌نده‌ها که‌ره‌ت تا ئیستا کراوه‌ته‌‌ ئامانج.

کاربه‌ده‌ستێکی یه‌مه‌نی گوتی فڕۆکه‌ جه‌نگێکانی به‌ڕابه‌رایه‌تی سعودیه‌ هێرشی چروپڕیان کردۆته‌ سه‌ر چه‌ند به‌شێکی چیاکان به‌هیوای تێکشکاندنی موشه‌که‌کانی سکۆد.

هه‌روه‌ها له‌ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ محه‌مه‌د شه‌مسان پشکه‌شکاری ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆی یه‌مه‌ن کوژرا و ئه‌ندامێکی تری تیمه‌که‌ی برینداربوو.

XS
SM
MD
LG