Accessibility links

ڤینۆس فایه‌ق: له‌ فێستڤاڵی قه‌یره‌وان په‌یامێکی ژنانه‌ و مرۆڤانه‌ ده‌گه‌یه‌نم

  • Balen Salih

ڤینۆس فایه‌ق

ڤینۆس فایه‌ق

فێستڤاڵی قه‌یره‌وانی کولتوری و فه‌رهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵانه‌ له‌ وڵاتی تونس ده‌کرێت و له‌مساڵیشدا خانمه‌ شاعیری کورد ڤینۆس فایه‌ق به‌ فه‌رمی بانگهێشتی به‌شداریکردن کراوه‌ له‌م فێستیڤاڵه‌دا.

ڤینۆس ده‌ڵێت وه‌ک شاعیرێکی کورد بانگێشت کراوه‌ و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیشی بۆ دانرواه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ شیعره‌کانی و ده‌شڵێت به‌ نیازیشه‌ به‌ زمانی کوردیش شیعر بخوێنێته‌وه‌.

ڤینۆس فایه‌ق ئاماژه‌ش به‌ گرنگی به‌شداری نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌کات له‌م جۆره‌ فێستیڤاڵانه‌دا وه‌ک یه‌کێک له‌ هه‌نگاوه‌کان بۆ ئاشنا کردنی فه‌رهه‌نگ و کولتوری کوردی به‌ فه‌رهه‌نگ و کولتوره‌ جیاوازه‌کانی تر.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ شاری قه‌یره‌وان له‌ وڵاتی تونس وه‌ک یه‌کێک له‌ شاره‌ کولتوریه‌ ئیسلامیه‌کان داده‌نرێت به‌ڵام ڤینۆس فایه‌ق ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی له‌ قه‌یره‌وانه‌ هه‌ستی به‌وه‌ نه‌کردووه‌ کولتوره‌ ئیسلامیه‌که‌ به‌سه‌ر شاره‌که‌دا زاڵ بێت یانیش به‌سه‌ر فێستیڤاڵه‌که‌دا.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ خانمه‌ شاعیر ڤینۆس فایه‌ق کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG