Accessibility links

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار باس له‌ ڕه‌وشی پارێزگاکه‌ی ده‌کات

  • Balen Salih

هێزه‌ سه‌ربازی و ئاسایشیه‌کانی عێراق له‌ خۆ ئاماده‌کردندان بۆ ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره‌ی له‌شکریی به‌ مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هێرشه‌ له‌ ناکاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ڕێگه‌گرتن له‌ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری تێرۆریستان و هه‌روه‌هاش ڕزگارکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ئێستادا که‌وتوونه‌ته‌ ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌که‌ تا دره‌نگانێکی دوێنێ شه‌ممه‌ش مه‌ترسیدار بووه‌ و گه‌یشتبووه‌ ئه‌و ئاسته‌ی تێرۆریستان هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بده‌ن.

سه‌باح ئه‌لحه‌لبوسی ده‌ڵێت ئێستا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ره‌وشه‌که‌ گۆڕاوه‌ و هۆکاره‌که‌ش گه‌یشتنی پستیوانیه‌کانه‌ له‌وانه‌ ناردنی هێزی زیاتری سه‌ربازی، و پشتیوانیه‌کانی تریش و ئه‌مه‌ش هیوا و وره‌یه‌کی زۆری به‌ دانیشتوانی پارێزگاکه‌ داوه‌.

له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌باح ئه‌لحه‌لبوسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌ ڕۆژئاوای عێراق، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG