دادگایه‌کی میسری حوکمی له‌سێداره‌دان ده‌رده‌کات بۆ 11 ته‌ماشه‌که‌رانی یارییه‌کانی تۆپی پێ به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌و ئاژاوه خۆیناوییه‌ی که بۆه مایه‌ی کوشتنی 74 که‌س له ستۆدیۆمی یارییه‌کانی تۆپی پێ له پۆرسه‌عید له میسر له‌ساڵی 2012 دا.
ئه‌و 11 که‌سه له‌نێو زیا له 70 که‌سی ترن که به‌هه‌مان تۆمه‌ت تاوانبارکراون.
داپرسی میسری محه‌مه‌د ئه‌لسعید ده‌ڵێت بڕیاری کۆتایی له که‌یسی ئه‌و 11 که‌سه وتاوانباره‌کانی تر که بریتین له 9 کارمه‌ندی پۆلیس له 30 مانگی پێنج ده‌دات.
جێی باسه هه‌موو حوکمه‌کانی له‌سێداره‌دان له میسر پێویستی به ڕاوبۆچوونی موفتی باڵا هه‌یه که ده‌سته‌ی باڵای ئاینی وڵاته‌که‌یه.
هه‌روه‌ها 21 ته‌ماشه‌که‌رانی یارییه‌کانی تۆپی پێ پێشتر له ساڵی 2013 دا سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕابووه و حه‌وت کارمه‌ندی پۆلیس بێ گوناه ده‌رچوون، که‌ئه‌ویش بووه مایه‌ی خۆپیشاندانی تونووتیژ له قاهیره‌ی پایته‌خت و ویرانکردنی یانه‌یه‌کی پۆلیس و باره‌گاکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ.
هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه‌کانی پێشتر له‌ده‌ره‌وه‌ی گرتوخانه‌ی شاری پۆرسه‌عید له‌و شۆینه‌ی تاوانباره‌کان گیرابوون بۆه مایه‌ی به‌یه‌کدادانی خۆیناوی و تۆندووتیژی له‌گه‌ڵ پۆلیس و 40 خۆپیشانده‌ری تێدا کوژرابوو.