ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشتوانی پارێزگای ئه‌نبار ئاواره‌بوون و به‌یه‌ک ملێۆن که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێن.
چۆن سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ ئاواره‌کان ده‌کرێت وچییان بۆ ده‌کرێت و له‌مکاته‌دا حکومه‌تی عێراق چی له‌ئه‌ستۆیه؟، مه‌ترسی ئاواره‌کان له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان چه‌نده؟ ئه‌گه‌ری تێکه‌ڵبوونی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌وان و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌هه‌رێم له‌چ ئاستێکدایه؟.
ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت یه‌کێک له‌خاڵه‌کانی دانیشتن و گفتووگۆی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رباره‌ی ئاواره‌کانی ئه‌م دوایه‌یی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوه بۆ سه‌ر ئه‌نبار ، کۆمه‌ڵێک داواکاری بۆ حکومه‌تی عێراق به‌رزکراونه‌ته‌وه به‌زووترین کات به‌هانای ئاواره‌کانه‌وه بچێت و جێگایان بۆ دابین بکرێت.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت داوا له‌ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان کراوه به‌هانای ئاواره‌کانه‌وه بێن به‌ڵام تائێستا به‌ڕوونی نه‌زانراوه کاردانه‌وه‌یان چۆن ده‌بێت.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتووێژه‌که‌دایه.