Accessibility links

ڕێپێوان و کۆنسێرت له‌ واشنتۆن به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زه‌وی به‌رێوه‌ ده‌چێت.

له‌ناو به‌رنامه‌که‌ی که‌ له‌لایه‌ن ویل ئای ئام و سۆڵیداد ئۆبراین به‌ڕێوه‌ده‌چێت هونه‌رمه‌ند ئه‌شه‌ر و مێری جه‌ی بلایج و ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی تر به‌شداری ده‌که‌ن.

بڕیاره‌ سکرێتی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون و سه‌رۆکی بانکی جیهانی جیم یانگ کیم وتار پێشکه‌ش بکه‌ن.

چاوه‌ڕوان ده‌کرێت‌‌ سه‌دان هه‌زار که‌س ئاماده‌ی به‌رنامه‌که‌ بن.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ کۆبونه‌وه‌کانی به‌هاره‌ی بانکی جیهانی و سندوقی جیهانی نێونه‌ته‌وه‌ی که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رنج بخه‌نه‌ سه‌ر کێشه‌کانی هه‌ژاری و گۆڕانی که‌شو هه‌وا.

ڕۆژی جیهانی زه‌وی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یه‌ و ئه‌مساڵ 45 ساڵه‌ یادی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌کرێت.

XS
SM
MD
LG