پۆلیس له که‌شمیری هیندستان ده‌ڵێت ڕێبه‌رێکی ناوداری جوداییخوازی ده‌ستگیر کردووه به‌هۆی یارمه‌تیدانی ڕێکخستنی گردبوونه‌وه‌یه‌ک تا داوا بکرێت پاکستان کۆنترۆڵی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی هێمالایا بکات.
کاربه‌ده‌ستانی هیندستان ده‌ڵێن مه‌سارات ئالام ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستگیر کراوه به‌پێی یاسای جموجۆڵی نا یاسایی وڵاته‌که.
به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌موو جموجۆڵێک قه‌ده‌غه‌یه که ببێته کێشه بۆ سه‌روه‌ریی وڵاتی هیندستان.
مه‌سارات ئاله‌م ڕۆژی چوارشه‌ممه یارمه‌تیده‌ر بووه له ڕێبه‌رایه‌تی کردنی خۆپیشاندانێکی دژه هیندستاندا.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئاڵای پاکستان هه‌ڵکرابوو و هه‌روه‌هاش خۆپیشانده‌ران دروشمی لایه‌نگرییان بۆ پاکستان ده‌گووته‌وه.
به گشتی سیاسه‌تمه‌دارانی هیندستان ناڕه‌زاییه‌کی زۆریان هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانه ئاشتیانه‌یه.
که‌شمیر له نێوان پاکستان و هیندساتاندا دابه‌ش بووه و هه‌ردوو وڵاتیش به به‌شێک له خاکی خۆیانی ده‌زانن.
ئیسلام ئاباد و نیوده‌لهی هه‌ردوکیان خاوه‌نی چه‌کی ناوکین و له‌وه‌تای ساڵی 1947 ه‌وه که سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێنا تا ئێستا دوو شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی هێمالایا کردووه.