Accessibility links

داوای که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان بۆ دادگایی‌کردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه‌


که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌رده‌وام له‌ خۆپـیشـاندان و گردبوونه‌وه‌دان تاوه‌کو داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بکه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ ده‌سـتگیربکرێن که‌ ده‌سـتیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نفالکردنی ڕۆڵه‌کانیان.

لیوا عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی پـۆلیسی هه‌ولێر به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به‌شێـکی زۆری ئه‌و تاوانکارانه‌ ده‌سـتگیرکراون و به‌شێـکی که‌میان ماوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانن و ناوه‌کانیان دراونه‌ته‌ پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی(ئنته‌رپـول).

به‌ڵام سۆران عومه‌ر سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا هه‌تا ئێسـتا له‌ هه‌رێمی کوردسـتان 258 که‌س تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی ده‌سـتیان له‌ تاوانه‌کانی ئه‌نفالدا هه‌بووه‌ و فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کراوه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا 3 که‌سیان ده‌سـتگیرکراون و ئه‌وانه‌ش نه‌ لێپـرسینه‌وه‌ و نه‌ لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه‌. ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی دیکه‌ هه‌ندێـکیان له‌ ژیاندا نه‌ماون، به‌ڵام به‌شێـکی تریان ناو و ناونیشـان و پله‌ی سه‌ربازی و حزبی و شوێنی نیشـته‌جێبوونیان له‌ هه‌رێمی کوردسـتان دیاره‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێـکیشیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت جێی داخه‌ هه‌تا ئێسـتا حکومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت بڕیاری ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ جێبه‌جێ بکات.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د زێباری له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG