کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکری میسر ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لا ڕێگا له‌بن ماشێنیکی له‌شکری له میانه هێرشکردنیان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌کی میلیشیاکان له نیمچه دورگه‌ی سینا له باکوری وڵاته‌که‌دا ئه‌فسه‌رێکی له‌شکری کوژرا و یه‌کێکی تر برینداربوو.
کاربه‌ده‌سته‌که گوتیشی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه له شارۆچکه‌ی شێخ زوید له باکوری سینا ڕوویدا و هه‌تا ئێستا هیچ که‌سێك به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
جێی باسه میسر له‌م دوایـیه‌دا ڕووبه‌ڕووی هێرشی میلیشیاکان بۆته‌وه که به زۆری هێزه‌کانی ئاسایش و کارمه‌ندانی له‌شکری ده‌که‌نه ئامانج.
رۆژی یه‌کشه‌ممه به‌لایه‌نی که‌م 14 که‌س که زۆربه‌یان سه‌ربازبوون کوژران به‌هۆی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له سینا . ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش 2 کاربه‌ده‌ستی له‌شکری له ئاکامی هێرشێك له شارۆچکه‌ی ده‌لتا نیل کوژران.