Accessibility links

فەرماندەى هێزە ئاڵتونیـیەكانى عێراق: زۆربه‌ی سونەكانى ئەنبار هاوکاری داعش ده‌که‌ن


فەرماندەى هێزە ئاڵتونیـیەكانى عێراق ، دەڵێت شەڕ لە زۆربەى ناوچەكانى پارێزگاى ئەنبار لە نێوان هێزە عێراقیەكان و داعشدا بەردەوامى هەیە ، هەرچەندە دان بەوەدا دەنێت داعش هەندێک ناوچەى پارێزگاكەى كۆنترۆڵ كردووە بەڵام ڕەتیدەكاتەوە لە دەروازەى شارى ڕومادى نزیک بووبێتنەوە.

لیوا فازڵ بەروارى فەرماندەى هێزە ئاڵتونیـیەكانى عێراق، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"پێشڕەویەكانى داعش لە ئەنبار بەو شێوەیە نیـیە كە باس دەكرێت."

ناوبراو بێ‌ ئاگایى خۆى دەردەبڕێت لە نەبوونى چەک و تەقەمەنى پـێویست لە بەردەم سوپا و عەشایەرى ئەنباردا و ، دەڵێت" ئێمە وەكو هێزە ئاڵتونیـیەكان چەكى ئەمەریكیمان پـێیە."

كۆنترۆڵكردنى چەند ناوچەیەكى پارێزگاى ئەنبار لەلایەن داعشەوە ، لە كاتێكدایە نوێنەرانى ئەنبار لە ئەنجومەنى نوێنەران حكومەتى عێراقیان بە هاوكارى نەكردنى عەشایەرى ئەنبار بە پـێدانى چەک و تەقەمەنى تۆمەتباركرد.

فازڵ بەروارى ، ئاماژە بەوە دەكات زۆربەى عەشایەرى ئەنبار پـێشتر پەیوەندیان لەگەڵ رێكخراوى قاعیدە هەبووە و لە ئێستاشدا هاوكارى داعش دەكەن.

تۆمەتباركردنى عەشایەرى ئەنبار بە هاوكاریكردنى رێكخراوە ئیسلامیە توندڕەوەكان ، لە كاتێكدایە عەشایەرى ئەو پارێزگایەش حكومەت تۆمەتبار دەكەن بەوەى لە كاتە هەستیارەكاندا پشتى لێكردوون.

XS
SM
MD
LG