Accessibility links

ئێزیدیـیه‌کان له‌ ئامه‌د له‌ جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور ئاهه‌نگیان نه‌گێڕا

  • خه‌جیجان فارقین

له‌ که‌مپی ئاواره‌ ئێزیدیـیه‌کان له‌ ئامه‌د دوێنێ چوارشه‌ممه‌ که‌ ڕۆژی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور بوو، غه‌مگینی که‌مپه‌که‌ی داگرتبوو و هیچ جۆره‌ ئاهه‌نگێـک به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سـاز نه‌کرا و که‌س جه‌ژنه‌ پـیرۆزه‌ی له‌ یه‌کتر نه‌کرد.

هه‌موو ئاواره‌کانی نێو که‌مپه‌که‌ ده‌یانگوت هه‌تا کچ و ژنه‌کانیان له‌ ده‌ستی داعشدا بن، ئه‌وا پـیرۆزبایی‌کردنی جه‌ژن له‌وان حه‌رامه‌.

به‌ڵام وه‌کو نه‌ریتێـکی خۆیان هێڵه‌که‌یان کوڵاند و بۆیاخیان کردن به‌ ڕه‌نگی جۆراوجۆر.

گوڵتان کشاناک هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی ئامه‌د و فه‌له‌کناس ئووجا نوێنه‌ری فیدراسیۆنی ئێزیدیـیه‌کان له‌م جه‌ژنه‌دا سه‌ردانی که‌مپه‌که‌یان کرد و دڵنه‌وایی ئه‌و ئاواره‌ لێقه‌وماوانه‌یان دایه‌وه‌.

خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئامه‌د ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌.

XS
SM
MD
LG