سه‌رۆکی ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یی و نه‌رمیـیه‌ی ئێران نیشـانی داوه بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی، له پشت ئه‌و بڕیاره‌ی بووه بۆ پـێدانی سیسته‌می موشه‌کی به‌رگری جۆری S-300 به‌و وڵاته.
ڤلادیمیر پـوتن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی که سـاڵانه بۆی سازده‌کرێت و تیایدا وه‌ڵامی پـرسیاری هاوڵاتیانی خۆی ده‌داته‌وه، ئه‌وانه‌ی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه پـرسیاری لێده‌که‌ن.
پـوتن گوتیشی پاش ئه‌و به‌ره‌وپـێشچوونه‌ی له وتووێژه‌کانی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ده‌سـتهاتووه، هیچ هۆکارێـک نابینێت که وڵاته‌که‌ی به ته‌نها به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵپه‌ساردنی پـێدانی سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی به ئێران.
سـاڵی 2007 ڕووسیا گرێبه‌سـتێـکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆرکرد بۆ فرۆشـتنی 5 ماشێنی سیسته‌می موشه‌کی به‌رگری جۆری S-300 به به‌های 800 ملیۆن دۆلار. به‌ڵام پاش 3 سـاڵ مۆسـکۆ بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی گرێبه‌سـته‌که‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵێـک سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
ڕۆژی دووشه‌ممه ودوای چه‌ند کاژمێرێـک له بڕیاره‌که‌ی مۆسکۆ بۆ لابردنی هه‌ڵپه‌ساردنه‌که، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما نیگه‌رانی خۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش گوتی له ئێسـتادا پـێدانی سیسته‌می موشه‌کی S-300 به ئێران بڕیاری سـزاکانی سه‌ر ئێران پـێشێل ناکات ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه سه‌پـێندراون، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا پـێی وایه ئێسـتا کاتی ئه‌مه نیـیه و نائارامی به هه‌رێمه‌که ده‌دات.