سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هیچ ڕێکه‌وتنێـکی ناو‌کی قبوڵ ناکات ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو سزاکانی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراون له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه لانه‌برێن.
حه‌سه‌ن ڕوحانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتارێـکیدا که له شاری ڕه‌شت له باکوری ئێران پـێشکه‌شیکرد ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی" ئه‌گه‌ر کۆتایـیه‌ک بۆ سزاکان دانه‌نرێن ئه‌وا ڕێکه‌وتن نابێت."
ئێران خوازیاره له‌گه‌ڵ مۆکردنی ڕێکه‌وتنه‌که ده‌سـتبه‌جێ سزاکانی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌سه‌ریدا سه‌پـێندراون هه‌ڵبگیرێن. به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌که بـبێت ئه‌وا سزاکان ورده‌ورده لاده‌برێن.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما قایل بوو کۆنگرێس ده‌سه‌ڵاتی پـیاداچوونه‌وه‌ی به هه‌ر پـرۆژه ڕێـکه‌وتنێـکدا هه‌بێت که به نیازبێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆربکرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا بڕیارێـکی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌سه‌ندکرد.
ئیدی سه‌رۆک ئۆباما ناتوانێت به ئاسانی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێران لابه‌رێت هه‌تا کۆنگرێس بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دات.
ڕوحانی له وتاره‌که‌یدا له‌م باره‌یه‌وه گوتی " ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات و کۆنگرێس و ئه‌وانی دیکه ده‌یڵێن کێشه‌ی ئێمه نیـیه. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ردوو لا ڕێز له یه‌کتری بگرین... ئێمه له وتووێژداین له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کان نه‌ک له‌گه‌ڵ کۆنگرێس."
یوڤال شتاینتز وه‌زیر هه‌واڵگری ئیسرائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی به‌و چاره‌سه‌ریـیه مامناوه‌ندیـیه‌ی کۆنگرێس پـێی گه‌یشتووه قایله.