هه‌رچه‌نده داعش دووچاری چه‌ندین شکست بووه، به‌ڵام هێشـتا هه‌وڵ ده‌دات وه‌ها خۆی نیشـان بدات ده‌وڵه‌تێـکی ڕاسته‌قینه‌یه و داموده‌زگای خۆی هه‌یه. له‌م هه‌فته‌یه ئه‌م گروپه باس له پـێویستی بوونی کارتی ناسـنامه ده‌کات بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـه‌ڵاتیدا ده‌ژین.
میوزیکژه‌نی ئه‌مه‌ریکایی فرانک زاپـپا جارێـک گوتویه‌تی" تۆ نا‌توانیت بـبیته ده‌وڵه‌تێـکی ڕاسته‌قینه ئه‌گه‌ر بیره و هێڵێـکی ئاسمانیت نه‌بێت."
پاشان گوتویه‌تی " ئه‌گه‌ر تیپـێـکی وه‌رزشی وه‌کو هی تۆپی پـێت هه‌بێت یان چه‌کێـکی ناو‌کی ئه‌وا باشتر، به‌ڵام به لایه‌نی که‌م هه‌ر ده‌بێت بیره‌یه‌کت هه‌بێت."
ئینجا داعش گروپـێـکه ناتوانێت بیره دروستبکات به‌و پـێـیه‌ی کحول له ئیسلامدا حه‌رامه. بۆ هێڵی ئاسمانیش ئه‌وا زۆر دوره بـبێته خاوه‌نی کۆمپانیایه‌کی هێڵێـکی ئاسمانی. سوپاس بۆ خواش ناتوانێت بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناوکیش.
بۆ تیپـی تۆپی پـێش، ئه‌وا بڕواناکرێت بـتوانێت تیپـێـکی له‌و جۆره پـێـکبهێنێت، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هه‌ستاوه به گولـله‌بارانکردنی 13 نه‌وجه‌وان له شـاری موسڵ به تۆمه‌تی سه‌یرکردنی یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئوردن. له‌م لینکه ورده‌کاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه هه‌یه.
http://www.ibtimes.co.uk/isis-publicly-execute-13-teenagers-watching-asia-cup-football-match-1484233
ئێسـتا داعش ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م کارتی ناسـنامه‌یه‌وه خۆی وه‌کو ده‌وڵه‌تێـک نیشـان بدات. له‌م هه‌فته‌یه له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کانه‌وه هه‌سـتاوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی چه‌ندان جۆری کارتی ناسـنامه‌ی دروستیکردوون.
له یه‌کێـک له تویته‌ره‌کانی که پاش ماوه‌یه‌کی کورت داخرا، له 11 ی مانگی چواردا نووسیبووی به نیازن ده‌سـتبکه‌ن به دروسـتکردنی کارتی ناسـنامه به مۆری سێ ڕه‌هه‌ندی و چیپی ئه‌لیکترۆنی تاوه‌کو ناتوانرێت ساخته بکرێن.
وێنه‌ی کارته‌کانی نیشـان درابوون چیپی جۆری RFID chip ی تیایاندا هه‌بوو له‌گه‌ڵ مۆری سێ ڕه‌هه‌ندی hologram ، هه‌روه‌ها جۆری خوێنی خاوه‌ن ناسنامه‌که‌ش له‌سه‌ریان نووسراوه.
که‌سێـک به نازناوی Muslimah4Life له‌سه‌ر تویته‌ر نووسیویه‌تی ژنه و به ئینگلیزی قسه ده‌کات و له ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سـتی داعش ده‌ژی، له 10 ی مانگی چوار بڵاویکردووه‌ته‌وه برای مێرده‌که‌ی یه‌کێـک له‌و کارتی ناسـنامانه‌ی وه‌رگرتووه.
نووسیویه‌تی " کارتی ناسـنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر نایابه. برای مێرده‌که‌م وه‌ریگرتووه و ئێسـتا مێرده‌که‌م خۆی بۆ ناگیرێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئینشاالله ئه‌ویش وه‌ری ئه‌گرێت."
له‌م کاته‌ی Muslimah4Life ده‌ڵێت داعش کارتی ناسنامه بۆ دانیشـتوانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی ده‌رده‌کات، ڕاپـۆرته‌کانی له ناوچه‌که‌وه دێن ده‌ڵێن داعش کارتی ناسـنامه بۆ چه‌کداره‌کانی دروسـتکردووه.
ڕۆژنامه‌ی Daily Express ی به‌ریتانی له زاری چالاکوانێـکی شـاری موسڵی ژێر ده‌سـتی داعشه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه که گوتویه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ده‌رکردنی کارتی ناسـنامانه به‌شێـکه له هه‌وڵی داعش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ها بۆ چه‌کداره‌کانی نیشـان بدات هێشـتا به‌هێزه و کۆنترۆڵی ڕه‌وشه‌که‌ی کردووه. گوتوشیه‌تی ئه‌مه پاش ئه‌وه دێت که له‌م دوایـیانه داعش دووچاری چه‌ندان شـکست بووه.
پـێشتر له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووش داعش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست که‌وته بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی گوایه دراوی خۆی ده‌رده‌کات. ئه‌مه‌ش کاتی خۆی بووه جێی پـێـکه‌نینی شـاره‌زایانی ئابوری و دارایی.