کاربه‌ده‌سـتان و دانیشـتوان ده‌ڵێن داعش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوچه‌ی دیکه‌ی له ده‌وروبه‌ری شـاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار داگیرکردووه.
چه‌کدارانی داعش له به‌ره‌به‌یاندا هێرشه‌که‌یان کردبوو و له ئه‌نجامدا ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌لبوغانم له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری ڕومادی.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتی هێزه عێراقیـیه‌کان پاش ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو ده‌بن له وه‌ده‌رنانی داعش له تکریت، سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار.
دوێنێ سێشه‌ممه‌ش عه‌بادی له واشنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کۆبووه به مه‌به‌ستی داوای یارمه‌تی زیاتر بۆ حکومه‌ته‌که‌ی له شه‌ڕی دژی داعشدا. سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی دا به به‌های 200 ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی مرۆیی عێراق بکرێت، به‌ڵام هیچی له باره‌ی یارمه‌تی له‌شکری نوێ ڕانه‌گه‌یاند.
سه‌رۆک ئۆباما سێشه‌ممه گوتی هێزه عێراقیـیه‌کان توانیویانه یه‌ک له‌سه‌ر چواری ئه‌و ناوچانه کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه که داعش له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوو له عێراق داگیری کردبوون.