Accessibility links

ئازاد دێوانی: ئۆپۆزسیۆنێك له‌سوریا درووستبووه‌ له‌ ڕژێم خراپتره‌

  • Shayan Pasha

چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا‌ ڕایگه‌یاند ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌ هێرشه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا له‌مانگی ڕابردوودا له‌ پارێزگای ئیدلب ده‌ریده‌خات له‌شکر بۆمبی به‌رمیلیان به‌ که‌ره‌سه‌ی ژه‌هراوی کیمیاوییه‌وه‌ هه‌ڵدابووه‌ خواره‌وه‌.

گروپه‌که‌ ده‌شڵیت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرته‌کان و شاهیدحاڵه‌کان و تۆماری ده‌نگی و ڤیدیۆی هێرشکردنه‌که،‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ به‌ڵگه‌ی به‌هێزن له‌سه‌ر هێرشه‌کانی کیمیاوی له‌ سێ شۆیندا و هه‌روه‌ها سێ هێرشی تر پێویستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌. تێکرای هێرشه‌کان له‌ نزیك ئیدلبه‌وه‌، که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه‌ کرابوون.

ئازاد دێوانی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی و چالاکوانی مافی مروڤ له‌ له‌نده‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت بێ گومان ئه‌گه‌ر هێرشی کیمیاوی له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ کرابێت ئه‌وا پێشێلکاری په‌یمانی قه‌ده‌غه‌کردنی باکارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کراوه‌ که‌ له‌مانگی 2 ی ساڵی 2015 دا په‌سه‌ندکرابوو، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریاش چه‌کی کیمیاوی بۆ تاوانبارکردنی ڕژێم به‌کارهێنابێت .

XS
SM
MD
LG