Accessibility links

کێری له‌ کۆنگرس داوا ده‌کات کاتێکی زۆرتری پێی بده‌ن بۆ سه‌ودای ناوکی ئێران


و

کێری له‌ کۆنگرس داوا ده‌کات کاتێکی زۆرتری پێی بده‌ن بۆ سه‌ودای ناوکی ئێران

وه‌زیری ده‌ره‌وی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان جان کێری بریاره‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه سینات ئاگادار بکاته‌وه‌ له‌ ده‌مێکدا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵدانه‌کانیدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆنگریس پشووێ هه‌بێت له‌ کاتێکدا وتو وێژکه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و سه‌ودایه‌کی کۆتایی‌ ناوکی له‌گه‌ڵ ئێراندا کار ده‌که‌ن.

کێری له‌ دره‌نگانێکی رۆژی دووشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا کۆ بوه‌وه‌ وه‌ په‌یامنێرانی ووت ئه‌و به‌ هێوایه‌ به‌ دوو مانگ و نێۆ که‌ ماوه‌ بۆ کاتی کۆتایی 30 مانگی شه‌ش، یاسادانه‌ران کاتێکی زۆرتری پێی بده‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌ ئه‌رکێکی زۆر سه‌خت.

کۆنگریس یاسایه‌کی له‌به‌ر چاوودایه‌ که‌ 60 رۆژ به‌ ئه‌ندامان ده‌دات له‌ پێدا چوونه‌وه‌ به‌ شیانی رێکه‌وتنامه‌یه‌ک و پاشان ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ سزاکان له‌سه‌ر ئێران لا بدرێت.

کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سینات بریار وایه‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست بکات به‌ مشت ومڕ کردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر بریارێکدا.

سه‌رۆک هه‌ره‌شه‌ داوه‌ که‌ ئه‌و بریاره‌ کار ده‌کاته‌ سه‌ر وتو وێژه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌و گروپه‌ی که‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان، بریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، روسیا و ئه‌ڵمانتا ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌ره‌شه‌ی دا له‌ به‌ کارهێنانی ڤیتۆ بۆ راگرتنی ئه‌و بریاره‌.

XS
SM
MD
LG