سه‌رۆک وه‌زیری عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی بریاره له ده‌می کۆبۆنه‌وه‌یدا له رۆژی سه‌ێشه‌ممه له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئوباما داوای یارمه‌تیه‌کی زۆرتر له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بکات بۆ شکه‌ستدانی میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له رۆژی سێشه‌ممه به‌ڵێنی 205 میلیۆن دۆلاری دا له یارمه‌تی مرۆڤایه‌تیانه‌ی نوێ بۆ عێراق، به‌ڵام به ئاشکرا ئاماژه‌ی نه‌کرد به دابینکردنی چه‌کانێکی زۆرتر و پشتێوانی له‌شکه‌ری که سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به داێیدایه.
عه‌بادی پێش سه‌ردانه‌که‌ی ووتی عێراق پشتێوانیه‌کی زۆرتری له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پێی گه‌یشت به‌ڵام ده‌یه‌وێ یارمه‌تیه‌کی زۆرتر ببینێت له کاتێکدا هێزه‌کانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌کی زۆرتر له میلیشیاکان که له ساڵی رابوردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
عه‌بادی وتی ئێمه له عێراق شه‌ری تیرۆریستان له سه‌ر زه‌وی ده‌کێن، تیرۆریسم نه‌ک ته‌نها له عێراق هه‌ره‌شه ده‌کات به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها به هه‌مان شێوه له ناوچه‌که و جیهان هه‌ره‌شه ده‌کات. ئێمه پێویستیمان به پشتێوانی نێونه‌ته‌وه‌ییه بۆ راگرتنی تیرۆریسم. میلیشیاکان ئێستاکه به نه‌وت و شتی ئه‌نتیک قاچاغی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پول به ده‌ست بێنن وه له ده‌ر ئه‌نجام ئێمه پێویستیمان به هه‌وڵدانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییه بۆ راگرتنی هه‌موو هه‌وڵدانه‌کانی تاوانباریانه له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه که ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وام بن له سه‌ر خوێن ڕشتن له عێراق.
له لایه‌کی تره‌وه کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له‌سه‌ر ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبرێژکراوودا 7 هاووڵاتی سڤیل کوژراوون و 13 تریش بریندار بوونه.