Accessibility links

حامد موتڵه‌گ: عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌کانی ئه‌نبار ته‌نها ناوچه‌کانی خۆیان ده‌پارێزن


سەركردەیەكى عەرەبى سونە، دەڵێت عەشیرەتە عەرەبەكانى ئەنبار هەماهەنگیـیان لەگەڵ پۆلیس و سوپاى عێراقدا هەیە ، بەڵام تەنها ئەو ناوچانە دەپارێزن كە خۆیان تیایدا نیشتەجێن.

حامد موتڵەگ كە هاوكات ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقە، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"بارودۆخى پارێزگاى ئەنبار بەراورد بە دوو رۆژى رابردوو هێور ترە ، چونكە هه‌تا ئێستا هێرشى یەكلایى كەرەوە ئەنجام نەدراوە بۆ وەدەرنانى داعش لە پارێزگاكە."

ناوبراو دەڵێت"پۆلیسى عێراقى و عەشیرەتە عەرەبەكان لە بەرگریدان و تەنها ئەو ناوچانە دەپارێزن كە خۆیان تیایدا نیشتەجێن و لە دەرەوەى دەسەڵاتى داعشن."

بەپێى وتەى حامد موتڵەگ ، هەرچەندە چەک و تەقەمەنى ڕەوانەى پارێزگاى ئەنبار كراوە ، بەڵام بەراورد بەو هێزە زۆرەى عەشایەر و پۆلیس كە لە پارێزگاكەن ئەو چەكانەى كە نێردراون كەمن.

پـێشتر پارێزگارى ئەنبار و بەشێک لە نوێنەرانى عەرەبى سونە لە كاتى سەردانەكەى چەند مانگى رابردوویاندا بۆ ئەمەریكا داواى چەک و تەقەمەنى یان كردبوو ، لە ئێستادا حكومەتى عێراق تۆمەتبار دەكەن بە دەستگرتن بەسەر ئەو چەكانەدا كە ئەمەریكا بۆى ناردوون.

دەربارەى سەردانەكەى عەبادى بۆ ئەمەریكا، حامد موتڵەگ دەڵێت"سەردانەكە سەردانێكى ئەمنیە و بۆ داواكردنى هاوكارى سەربازى یە ، كە عەبادى بارودۆخى موسڵ و ئەنباریش لەگەڵ بەرپرسانى ئەمەریكادا باس دەكات."

عەشیرەتە عەرەبەكانى ئەنبار بەهۆى ئەوەى متمانەیان بە سوپاى عێراق نیـیه‌، بۆیە هه‌تا ئێستا بەشدار نەبوون لە هێرشكردنە سەر داعش و تەنها ئەو ناوچانە دەپارێزن كە خۆیان تیایدا نیشتەجێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:40 0:00

XS
SM
MD
LG