Accessibility links

دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ: له‌ ڕوانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئێراندا وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ عێراق له‌ نێوان به‌رداشێکدا بێت

  • Balen Salih

 دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ

دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ

سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌گاته‌ واشنتۆن و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش له‌ کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا کۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی ژماره‌یه‌ک دۆسێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکاییدا باس ده‌کات له‌وانه‌ شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان واشنتۆن و به‌غدا و په‌ره‌پێدانی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ئاسایشی نێوان هه‌ردوو وڵات.

دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، پسپۆڕی یاسایی و سیاسی له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه‌ ئاسایشیه‌ خراپه‌ی عێراق پێیدا ڕه‌ت ده‌بێت و هاوکاتی قه‌یرانی ئابوری وڵاته‌که‌ش ده‌کرێت بگوترێت ئه‌م یه‌که‌م سه‌ردانه‌ی عه‌بادی بۆ واشنتۆن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ئاینده‌ی عێراقیشه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ کێشه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانی وڵاته‌که‌وه‌ هه‌بێت و ده‌شڵێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئایا عێراق به‌ یه‌کگرتوویی ده‌مێنێته‌وه‌ یان دابه‌ش ده‌بێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات به‌غدا له‌ ڕه‌وشێکی قورس و سه‌ختدایه‌ له‌ نێوان تاران و واشنتۆندا و به‌ به‌رداش ناودێری ده‌کات.

دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و تاران له‌ ڕوویه‌که‌وه‌ گرفت بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن دروست بکات به‌ڵام ده‌شڵێت له‌وانه‌شه‌ جۆرێک له‌ تێگه‌یشتن دروست بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕێگا بدرێت به‌ ئێران تا هاوکاری عێراق بێت به‌ تایبه‌تیش له‌ ئێستادا که‌ به‌هۆی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کڵێشه‌ی ڕێککه‌وتنی کۆتایی ناوکی جۆره‌ نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان ئه‌مریکا و ئێراندا هه‌یه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG