Accessibility links

چه‌ند نوێنه‌رێـکی ئه‌نبار ده‌ڵێن متمانەیان بە حكومەتى عێراق نیـیە


نوێنەرانى پارێزگاى ئەنبار لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێن بارودۆخى ئەمنى لە پارێزگاكەیان زۆر خراپە و شەڕ لە نێوان داعش و هێزە ئەمنیەكانى عێراقدا بەردەوامە و مەترسى خۆشیان نیشان دەدەن لەوەى حكومەتى عێراقى پشت لە عەشایەرى پارێزگاكەیان بكات و هێزەكانى بكێشێتەوە.

ئەحمەد عوتبە كە یەكێكە لە نوێنەرانى پارێزگاى ئەنبار لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"بارودۆخى ئەمنى لە پارێزگاى ئەنبار زۆر خراپە بەهۆى شەڕى نێوان سوپاى عێراق و داعشەوە ، بە تایبەت كە بڕێكى زۆر چەک و تەقەمەنى لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەى پارێزگاكە كراوە."

ناوبراو دەڵێت"رێككەوتن لە نێوان عەشایەرەكانى ئەنبار و حكومەتى عێراقدا هەیە بۆ دەرهێنانەوەى پارێزگاكە لەبن دەستى داعش، بەڵام هیوادارین حكومەت پشت لە عەشایەرى ئەنبار نەكات."

ئەحمەد عوتبە، ڕەخنەى لە حكومەتى عێراق گرت بەوەى لە رابردوودا و لە بارودۆخە هەستیارەكاندا بە بێ‌ بوونى هیچ پاساوێک پشتى لە عەشایەرى ئەنبار كردووە و لە پارێزگاكە كشاوەتەوە.

پـێچەوانەى پارێزگاكانى تكریت و دیالە، چەكدارەكانى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى ئەنبار ڕۆڵێكى ئەوتۆیان پێنەدراوە و سوپاى عێراق و هێزە ئەمنیەكان شان بەشانى بەشێك لە عەشایەرى پارێزگاكە لەبەرانبەر داعش شەڕ دەكەن.

محەمەد ناسر كە یەكێكى ترە لە نوێنەرانى عەرەبى سوونەى ئەنبار لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، ئاماژە بەوە دەكات سێ‌ مانگ لەمەوبەر وەفدێكى عەرەبى سونە رۆیشتوونەتە ئەمه‌ریكا و داواى پڕچەككردنى عەشایەرى ئەنباریان كردووە، دەڵێت"ئەمه‌ریكا چەكى بە حكومەتى عێراقى داوە و بڕیار بووە لەو چەكانە بەشى عەشایەرى ئەنبار بدرێت، بەڵام حكومەتى عێراقى ده‌ستی‌ده‌ستی‌یان پـێدەكات و هه‌تا ئێستا عەشایەرى ئەنبارى پڕچەک نەكردووە."

محەمەد ناسر، جەختیشیكردەوە"هێزەكانى حەشدى شەعبى لە ئەنبار بوونیان نیـیە، بەڵام كشانەوەى پۆلیسى ئیتیحادى لە ئەنبار بەرەو پێشچوونى هێزە ئەمنیەكانى خاو كردووەتەوە."

پارێزگاى ئەنبار بە یەكێك لە پارێزگا سونەنیشینەكانى عێراق دادەنرێت كە لە دواى ڕووخاندنى رژێمى بەعسەوە پێگەى گروپە چەكدارەكان تێیدا بەهێز بووە و لە ئێستاشدا عەشایەرەكان لەوە دەترسن لە كاتى گەرم بوونى شەڕدا لەگەڵ داعش حكومەتى عێراق پشتیان لێبكات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:12 0:00

XS
SM
MD
LG