کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی بازارێک له ناوچه‌یه‌کی قه‌ڕه‌باڵغ له به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی که‌م 10 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون.
ئه‌و ماشێنه‌ی که جۆری پێکاپ بووه و باری سه‌وزه و میوه‌ی هه‌ڵگرتبوو، له باشووری خۆرئاوای ناوچه‌ی عاملی زۆرینه شیعه له به‌غدا ڕاگیرابوو. هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بووه مایه‌ی برینداربوونی به‌لایه‌نی که‌م 25 سیڤیلی تر و زیانی به به‌لایه‌نی که‌م 20 ماشێن گه‌یاند.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ژماره‌ی کوژراو وبرینداره‌کانیان پشتڕاستکرده‌وه.