حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی شه‌نگال ئازادکرا، پاش ئه‌وه‌ی له 5 ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن ئاسایشی دهۆکه‌وه له گوندی خانکێی سه‌ر به قه‌زای سێمێل ده‌سـتگیرکرا.
به‌ڕێز شه‌شۆ که ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه، ڕۆژی دووشه‌ممه به بڕیاری دادگای دهۆک ئازادکرا.
سه‌لام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دهۆک ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر شه‌شۆ کردووه.
شه‌شۆ ده‌ڵێت ئه‌وان له مانگی نۆوه داوایان له هه‌ردوو حکومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر کردووه یارمه‌تی هێزه‌کانی پاراستنی شه‌نگال بده‌ن، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێمی ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه کۆمه‌کیان بکات و به هێزێـکی نایاسایی ناودێری کردوون. حکومه‌تی عێراقیش له ڕێگه‌ی که‌سانی ناو حه‌شدی شه‌عبی هاوکاری کردوون.