Accessibility links

گردبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ داکۆکیکردن له‌ مافی قوربانیانی ئه‌نفال له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم سـازده‌کرێت

  • عومه‌ر فه‌رهادی

ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکوانان و نوێنه‌رانی چه‌ند ڕێـکخراوێـک ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م ته‌لاری وه‌زاره‌تی دادی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌ شـاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌کیان سـازکرد به‌ مه‌به‌ستی داکۆکیکردن له‌ مافی قوربانیانی ئه‌نفال له‌ قه‌ربووکردنه‌وه‌ و بڕینی موچه‌.

هه‌روه‌ها داوای جێبه‌جێـکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقیان کرد بۆ ده‌سـتگیرکردنی 258 گومانبار به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال.

به‌شداربووان یادا‌شتێـکیان ئاڕاسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی هه‌رێم و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد.

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌.

XS
SM
MD
LG