هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له به‌ره‌ی کۆبانی پاش دوو ڕۆژ له شه‌ڕی قورس له دژی داعش توانیویانه 7 گوندی پارێزگای ڕه‌ققه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی ڕزگاربکه‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا گوتی هێزه کوردیـیه‌کان به هاوکاری چه‌ند کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری هاوپه‌یمانیان له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و گوندانه‌یان ڕزگارکردووه له‌گه‌ڵ کارگه‌ی لاڤارژی فه‌ڕه‌نسی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ.
کۆمه‌ڵه‌که گوتوشیه‌تی گونده‌کان که‌وتوونه‌ته ناوچه‌ی عه‌ین عیسا که ته‌نها 60 کلیۆمه‌تر له شـاری ڕه‌ققه‌ی پایته‌ختی داعشه‌وه دوره.
سه‌باره‌ت به دوا پـێشهاته‌کان له کۆبانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، سـاڵح ده‌میجه‌ر له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ زار مستۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی کردووه.