هێزه‌کانی عیراق توانییان شاری تکریت له ده‌ست گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و یا داعش بسه‌ننه‌وه ئه‌وانه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکی عیراق و سوریایان داگیرکردووه و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تیان ڕاگه‌یاندووه،و ئێستاش شه‌ڕ له پارێزگای ئه‌نبار به‌رده‌وامه.
هاوکات هه‌واڵه‌کان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن که له‌شکری عیراق و هێزی حه‌شدی شه‌عبی خۆیان بۆ ئازادکردنی شاری موسڵ ئاماده ده‌که‌ن.
ئایا واده‌ی ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی موسڵ دیاریکراوه؟ ئایا هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ده‌بن ؟
عه‌بدوئه‌لباری زیباری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌میانه‌ی گفتوگۆییه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی واده‌ی شه‌ڕی موسڵ دیارینه‌کراوه چونکه هێشتا شه‌ڕ له ئه‌نبار به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر چوون و به‌شداربوونی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی موسڵ هه‌یه، به‌ڵام هێزه‌کانی عیراق پێویستیان به‌هه‌چ هێزێك هه‌یه پشتوانیان بکات.