کاربه‌ده‌ستانی لیبیایی و کۆریای باشوریش ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو هێرشیان کردۆته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی کۆریای باشور له شاری ته‌رابولس پایته‌ختی لیبیا.
له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا دوو پاسه‌وانی ئاسایشی کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان له ئۆتۆمبێلێکه‌وه ته‌قه‌یان له باڵیۆزخانه‌که کردووه و بێ له‌وه‌ی دوو که‌س کوژراون یه‌کێکی تریش برینداره.
ده‌مڕاستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سیۆڵ ده‌ڵێت ئه‌و سێ که‌سه‌ی خه‌ڵکی کۆریای باشورن که دووانیان دیپلۆماتن هیچ زیانێکیان پێنه‌گه‌یشتووه.
کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشور ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی تاووتوێی کشاندنه‌وه‌ی دیپلۆماته‌کانی خۆی ده‌کات له لیبیادا.
ڕێکخراوێکی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له لیبیا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندوه.
له لیبیادا دوو حکومه‌ت هه‌ن، ئه‌وه‌ی ته‌رابولس توندڕه‌وان پشتیوانی لێده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ش له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دانی پێدانراوه و له‌م نێوه‌نده‌شدا ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کان ئازادانه جموجۆڵ ده‌که‌ن.