Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: سیروان جه‌مال

  • Balen Salih

سیروان جه‌مال

سیروان جه‌مال

زۆر که‌م له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌ شانۆوه‌ ده‌ستپێده‌که‌ن ده‌توانن سه‌رکه‌وتووانه‌ له‌به‌رده‌م کامێرای ته‌له‌فزیۆندا به‌هره‌ گه‌وره‌کانی خۆیان نیشانی بینه‌رانیان بده‌ن.

که‌من ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ده‌توانن پێداگری له‌ دیدوبۆچوونه‌کانی خۆیان بکه‌ن کاتێک باس دێته‌ سه‌ر نواندن له‌ نومایشتێکی شانۆییدا، به‌و مانایه‌ی گه‌ر ده‌قێکی شانۆیی له‌گه‌ڵ ڕوانینی مرۆڤانه‌ و هونه‌ریانه‌یاندا نه‌گونجێت پێیان باشتره‌ به‌شداری تێدا نه‌که‌ن وه‌ک له‌وه‌ی به‌شداربن و نه‌توانن وه‌ک پێویست قاڵ ببنه‌وه‌ تیایدا.

سیروان جه‌مالی هونه‌رمه‌ند یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌.

هونه‌رمه‌ند (سیروان جه‌مال) ئه‌گه‌ر چی له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ کاری هونه‌ری ده‌کات به‌ڵام ناتوانرێت نکوڵی بکرێت له‌وه‌ی به‌رنامه‌ی که‌شکۆڵ یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیترین وێستگه‌ هونه‌ریه‌کانی ژیانی.

ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌ ڕاشکاوانه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که‌شکۆڵ بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ هه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌ ته‌نز ئامێزانه‌ی له‌ که‌ناڵه‌کانه‌وه‌ په‌خش ده‌کرێن.

کاتێکیش سیروان جه‌مال ڕوو له‌ هه‌نده‌ران ده‌کات، خه‌می شانۆی به‌ کۆڵه‌وه‌یه‌ و له‌وێش دیسانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هۆڵه‌ندی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌که‌وێته‌وه‌ کارکردنی هونه‌ری.

ئێستاش جێی خۆیه‌تی لێی بپرسین تا بزانین چ به‌راوردێکمان بۆ ده‌کات له‌ نێوان بینه‌رانی هه‌نده‌ران و بینه‌رانی زێدی خۆی.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان له‌ لوتکه‌ی هونه‌ریی خۆیدا نیشتیمان جێده‌هێڵێت، بۆچی؟

هه‌نده‌ران چی به‌ (سیروان جه‌مال) به‌خشی و چی لێسه‌نده‌وه‌؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) یه‌:

XS
SM
MD
LG