کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێرشێکی خۆکوژی به ئۆتۆمبێل کاروانێکی ماشێنه‌کانی هێزی سه‌ربازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای کردبووه ئامانج.
له‌و هێرشه‌دا وه‌ک کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 4 که‌س کوژراون و 12 که‌سی تریش بریندارن.
ئه‌م هێرشه له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌لالئاباد ڕوویداوه له هه‌رێمی نانگه‌رهار.
تاڵیبانه‌کان به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندووه.
ده‌مڕاستێکی پۆلیسی خۆجێیی له ناوچه‌که‌وه ده‌ڵێت قوربانیه‌کانی ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌موویان خه‌ڵکی سیڤیڵی ئه‌فغانی بوون و هیچ زیانێکی گیانی له ناو سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکادا نه‌بووه.
هاوکات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکه‌وه له هه‌رێمی غه‌زنی به‌لانی که‌م 12 که‌س کوژراون.
قوربانییه‌کانی ئه‌م هێرشه‌ش که ژن و منداڵیشیان تیادان هه‌ر هه‌موویان ئه‌ندامی خێزانێکن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه‌ی غه‌زنی ڕانه‌گه‌یاندووه.