Accessibility links

ئارێز عه‌بدوڵا: هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی عێراق ده‌بێت بزانن عێراق به‌و شێوازه‌ کۆنه‌ به‌ڕێوه‌ ناچێت

  • Balen Salih

ئارێز عه‌بدوڵا

ئارێز عه‌بدوڵا

له‌شکری عێراق ده‌ستی کردووه‌ به‌ هێرشه‌کانی خۆی له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ ڕۆژئاوای عێراق دژی چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش هاوکاتی ئاماده‌کاریه‌کانه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ.

ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت جیاوازی هه‌یه‌ له نێوان ‌هه‌ردوو ئۆپه‌راسینه‌که‌دا (ئه‌نبار و موسڵ)له‌ ژماره‌یه‌ک ڕوانگه‌وه‌ له‌وانه‌ ڕێژه‌ی پێکهاته‌کانی دانیشتوانه‌وه‌، له‌ ڕووی هێزه‌وه‌ و ده‌شڵێت وه‌ک ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکرییش پێویسته‌ به‌ر له‌ موسڵ پارێزگای ئه‌نبار پاک بکرێته‌وهتا بیوانرێت له‌ چوار لاوه‌ گه‌مارۆی چه‌کداره‌ تێرۆریستیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌مارۆ بدرێن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به‌ توانایی هێزه‌ ئاسایشیه‌کانی عێراقی بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕزگار ده‌کرێن به‌ڕیز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ده‌ستبه‌رداری ناکۆکیه‌کانی خۆیان نه‌بن و به‌رده‌وام کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌ ژووره‌ داخراوه‌کاندا بێت و پاش ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ بکه‌ونه‌وه‌ دژایه‌تی یه‌کتر ئه‌وا ناتوانرێت ئه‌و ناوچانه‌ بپارێزرێن و جا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بێت یان ده‌وڵه‌تی نائیسلامی ئه‌وا جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئارێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت له‌ ئێستادا عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌یرانه‌کانی پێو‌یستی به‌ چاره‌سه‌رکردنێکی ڕژد و خێرای کێشه‌کانی خۆی هه‌یه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG