ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا گوتویه‌تی ده‌بێت کاربه‌ده‌سـتانی قاهیره محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلابراوی میسر ئازادبکه‌ن و هه‌روه‌ها حوکمه‌کانی ئیعدام ئه‌وانه‌ی له دژی لایه‌نگرانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین دراون هه‌ڵبوه‌شێنـنه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی تورکیا تاووتوێی باشکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ میسردا بکات.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی ئه‌ردۆغان له نێو ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی پـێی گه‌ڕاوه‌ته بۆ تورکیا له پاش سه‌ردانه فه‌رمیـیه‌که‌ی بۆ ئێران، له باره‌ی میسره‌وه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان کردووه.
ئه‌ردۆغان پـێی گوتوون " محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکێـکی هه‌ڵبژێردراو بووه و به ڕێژه‌ی 52% ده‌نگی هێنابوو، بۆیه ده‌بێت ئازادی بکه‌ن."
پاشان پـرسیاری لێکراوه ئایا هیچ ده‌رفه‌تێـک هه‌یه بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی تورکیا له میسر؟ ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامدا گوتویه‌تی " با ڕۆژئاوا نه‌ڵێت له دژی سزای ئیعدامه. ئه‌وه‌تا 3 هه‌زار که‌س حوکمی ئیعدام دراون. ده‌بێت ئه‌و حوکمانه هه‌ڵبوه‌شێنرێـنه‌وه."
هه‌روه‌ها گوتویه‌تی نزیکه‌ی 18 هه‌زار زیندانی سیاسی له میسردا هه‌ن پـێویسته دادگایی بکرێنه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر حزبه‌کان هه‌ڵبگیرێن.
سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌خنانه‌ی له تورکیا ده‌گیرێن به‌وه‌ی ده‌ڵێن ده‌ستێوه‌ردانی هه‌یه له کاروباری ناوخۆی وڵاتاندا، ئه‌ردۆغان گوتی " ئێمه ده‌سـتێوه‌ردان ناکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێـک له وڵاتێـکدا له دژی ئازادیـیه‌کان بکرێن، ئه‌وا ده‌بێت بێـینه ده‌نگ."
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌نکه‌ره و قاهیره له مانگی حه‌وتی سـاڵی 2013 وه تێـکچوون پاش ئه‌وه‌ی عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی که ئه‌و کاته سه‌رۆکی له‌شکربوو به زه‌بری هێز محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادا و هه‌رچی ڕێبه‌ر و که‌سایه‌تیـیه‌کانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین هه‌یه ده‌سـتگیری کردن و هه‌روه‌ها باره‌گاکانیشی داخستن.