هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانی سوپای عێڕاق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر چه‌کداره‌کانی داعش له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی پێ‌کرد، له کاتێکدا شاری تکریت به‌ته‌واوه‌تی له چه‌کدارانی داعش پاککراوه‌ته‌وه و 12 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له‌و شاره دۆزراونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی تر، داعش 216 ئێزیدی له ناحیه‌ی ره‌شاد، پارێزگای که‌رکوک ئازاد کردن.
شاخه‌وان که‌رکوکی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێڕاق به ده‌نگی ئه‌مریکای گوت،" حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێڕاق له سێ میحوه‌ره‌وه هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر داعش له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ست پێکردووه."
زانیاری زیاتر له‌و راپۆرته‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له پارێزگای که‌رکوک دڵشاد ئه‌نوه‌ر دایه.