Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: پـلانی ڕزگارکردنی شاری موسڵ

  • Haider Kareem

سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ کۆبووه‌وه‌.

یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی وتووێژه‌کانیان بوو، پـلانی ڕزگارکردنی شاری موسڵ له‌ داعش بوو‌. به‌پـێی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بڕیاری پـێـکهێنانی دوو لیژنه‌ی هاوبه‌ش دراوه‌، یه‌کێـک بۆ تاووتوێکردنی پلانی ڕزگارکردنی شاره‌که‌ و ئه‌وی دیکه‌یان بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قۆناغی پاش ئازادکردنی موسڵ.

زۆربه‌ی کاربه‌ده‌سـت و سیاسیـیه‌کانی عێراق به‌وانه‌ی موسڵیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هێزی پـێشمه‌رگه‌ به‌شداری شه‌ڕی ڕزگارکردنی موسڵ بکات، ده‌ڵێن هه‌رێمی کوردسـتان زانیاری وردی له‌سه‌ر ناوچه‌کانی ئه‌و شاره‌ هه‌یه‌ و به‌شێـکی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن و ئاواره‌یه‌کی زۆری موسڵیش له‌ ئێسـتادا له‌ هه‌رێمن.

به‌ڵام له‌ ناو هه‌رێمی کوردسـتان بۆچوونی جیاواز هه‌ن. زۆرێـک ده‌ڵێن شـاری موسڵ به‌شێـک نیـیه‌ له‌ هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له‌ نێو ناوچه‌ دابڕاوه‌کانیشدا نیـیه‌ تاوه‌کو کورد بچێت قوربانی بۆ بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاربه‌ده‌سـتانی عێراق زۆر جار ڕه‌خنه‌یان له‌ بوونی پـێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کان گرتووه‌.

پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌:

ئایا ئاکامی خراپی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رێم به‌شداری له‌ ڕزگارکردنی شاری موسڵدا نه‌کات؟

ئه‌گه‌ر کورد به‌شداری بکات پـێویسته‌ مه‌رجه‌کانی چی بن؟

به‌ به‌شداریکردنی کورد مه‌ترسی ناکرێت گرژی له‌ نێوان کورد و دانیشـتوانی زۆرینه‌ عه‌ره‌بی سووننه‌ی ئه‌و شاره‌دا دروست بـبێت؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌ په‌رله‌مانی کوردسـتان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، ئه‌ندامی پـێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
هیوا میرزا سابیر، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.

XS
SM
MD
LG