Accessibility links

قادر ره‌زگه‌یی: به‌شداری پێشمه‌رگه‌ له‌ کرداره‌کانی موسل پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی کوردستانه‌

  • Jani Diylan

Qadir Razgayee

Qadir Razgayee

ده‌مێکه‌ کێشه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسل له‌ میدیاکاندا ده‌سۆرێته‌وه‌ وه‌ تا ئێستا به‌ روونی رانه‌گه‌یندراوه‌ کورد به‌شداری ده‌کات یان نه‌. ئایا هاتنه‌که‌ی عه‌بادی ئه‌وه‌ی یه‌کلاکرده‌وه‌؟

قادر ره‌زگه‌یی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ هه‌ر کوییه‌ک له‌ چوارچێوه‌ی عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردستانیه‌کان وه‌ ته‌نانه‌ت داعش هه‌بێ هه‌ره‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ بۆ سه‌ر باشوری کوردستان و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش وه‌ بۆ سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی، با‌به‌تی به‌شداریکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزی سه‌ربازی‌ پێوه‌یسته‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ پێی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ دووای داواکردنی حکومه‌تی عێراقی بۆ هاریکردنی پێشمه‌رگه‌ شان به‌ شانی سوپای عێراق و هێزه‌کانی دیکه،‌ سه‌رۆکی هه‌رێم پێشنیار بکات بۆ به‌شداریکردن وه‌ ئه‌مه‌ پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌".

XS
SM
MD
LG