Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما: دانپـیادانانی ئێران به‌ ئیسرائیل نابێته‌ به‌شێـک له‌ ڕێکه‌وتنه‌ ناوکیـیه‌که‌


سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوایه‌کی بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی ڕه‌تکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناچارکردنی ئێران له‌وه‌ی دان به‌ ئیسرائیلدا بنێت له‌ چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتنی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌.

براک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ وتووێژێـکیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی گشتی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا NPR ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی" گرێدانی مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران به‌ دانپـیادانانی ئێران به‌ ئیسرائیل مانای ئه‌وه‌یه‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ مۆر ناکه‌ین هه‌تا ئێران به‌ ته‌واوی ڕه‌فتاری نه‌گۆڕێت، بۆیه‌ پـێموایه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌‌ داوایه‌کی کارێـکی نا حه‌کیمانه‌.

پاشان گوتی " ئێمه‌ به‌ وردی ده‌مانه‌وێت ئێران چه‌کی ناوکی نه‌بێت چونکه‌ ناتوانین پـشت به‌ گۆڕانی ڕه‌فتاری ئه‌و ڕژێمه‌ بـبه‌ستین. ئه‌گه‌ر بێت و له‌ ناکاو ئێران بگۆڕێت و وه‌کو ئه‌ڵمانیا و سوید و فه‌ڕه‌نسای لێبێت ئه‌وا جۆرێـکی دیکه‌ی وتووێژی سه‌باره‌ت به‌ ژێر خانی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت."

جێی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو نه‌ته‌نیاهو داوای کرد مه‌رجی دانپـیادانانی ئێران به‌ ئیسرائیل له‌ نێو ڕێکه‌وتنه‌ ناوکیـیه‌که‌ی شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان له‌گه‌ڵ ئێراندا ببێت.

XS
SM
MD
LG