Accessibility links

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر باس له‌ ڕه‌وشی ئێستای هێزی پـێشـمه‌رگه‌ ده‌کات

  • Haider Kareem

کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێن له‌ ئێسـتادا هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ له‌ حاڵه‌تی هێرشی ئه‌رێنیدان‌ بۆ سه‌ر داعش و ته‌نها به‌شێـکی که‌می خاکی کوردسـتان ماوه‌ته‌وه‌ که‌ هێشتا له‌ ژێر ده‌سـتی داعشدایه‌.

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پـێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی ئێستا هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ له‌ حاڵه‌تێـکی زۆر باشدان، هه‌م له‌ ڕووی کۆنترۆڵکردنی ئه‌و هێڵه‌ به‌رگریـیه‌ی له‌ شه‌نگاله‌وه‌ له‌سه‌ر سنووری سوریاوه‌ ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا ده‌گاته‌ ناوچه‌ی نه‌فتخانه‌ له‌ نزیک خانه‌قین له‌سه‌ر سنووری ئێران، که‌ زیاتر له‌ هه‌زار کیلۆمه‌تر درێژه‌.

XS
SM
MD
LG