Accessibility links

کاردانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سـتگیرکردنی فه‌رمانده‌یه‌کی هێزی پاراستنی شه‌نگال

  • ده‌خیل شه‌ممۆ

حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن هێزێـکی ئاسایش له‌ ناوچه‌ی سمێل ده‌ستگیرکراوه‌ و ده‌ڵێن نازانرێت بۆ کوێ براوه‌.

ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌سه‌ر لیستی سه‌وز به‌ ماڵپه‌ڕی PUKmedia ی گوتووه‌ به‌بێ ئاگاداری دادگا ده‌سـتگیرکراوه‌ و داوای ئازادکردنی ده‌کات، چونکه‌ بۆی هه‌یه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ ناکۆکیـیه‌ سیاسیـیه‌کان قوڵتر بکات.

بۆ زیاتر ئاگاداربوون له‌ ورده‌کاری ڕووداوه‌که و کاردانه‌وه‌کان له‌ به‌رامبه‌ری‌، ده‌خیل شه‌ممۆ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی کردووه‌ له‌گه‌ڵ خالید ئه‌حمه‌د کارگێڕی لقی یه‌کی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له‌ دهۆک و داوود شێخ جوندی گوته‌بێژی هێزی پاراستنی شه‌نگال و هه‌ڵۆ پـێنجوینی به‌رپـرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له‌ نه‌ینه‌وا.

XS
SM
MD
LG