پـێش نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه 6 ی نیسان، له ڕێی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دکتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی و شاندێـکی یاوه‌ری گه‌یشـتنه شاری هه‌ولێر.
له فڕۆکه‌خانه سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له پـێشـوازی عه‌بادیدا بوو و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی و جێـگره‌که‌ی قوباد تاڵه‌بانی و چه‌ندین به‌رپرسی تری هه‌رێم له نێو پـێشوازیکه‌رانی عه‌بادی بوون.
دوای کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لا پـرێس کۆنفرانسێـکی هاوبه‌شیان بۆ میدیاکان ڕێـکخست.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.