Accessibility links

جه‌واد مه‌لکشاهی: دیسانه‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم،‌ په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یادی کۆچپێکردنی کوردانی فه‌یلی له‌ بیر ده‌که‌ن

  • Jani Diylan

Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

35 ساڵ پێش رژێمی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین نزدیک به‌ میلیۆنێک کوردی فه‌یلی ته‌فر و تۆناکرد و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و داراییان گرت و ره‌وانه‌ی ئه‌وبه‌ری سنوره‌کانی ئێرانیان کرد،‌ یاخود بێ سه‌ر و شوێن کردنی نێوان 30 – 13 هه‌زار له‌ گه‌نجانی کوردی فه‌یلی، به‌ڵام ئه‌فسوس هه‌ر ساڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان ئه‌م یاده‌ له‌ بیر ده‌که‌نه‌وه‌.

Fayli Kurds

Fayli Kurds

​جه‌واد مه‌لکشاهی رۆژنامه‌وان و به‌رپرسی رادیۆ شه‌فه‌ق له‌ به‌غدا له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"ئه‌م ساڵ هه‌ر وه‌کو ساڵانی رابوردوو ساڵیادی کۆچپێکردنی کوردانی فه‌یلی به‌و شێوه‌یه‌ که‌ ئه‌بێ یاد بکرێته‌وه‌ به‌ راستی یاد نه‌کرایه‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ به‌غدا له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق، پێرێ له‌ رۆژی هه‌ینی ئاهه‌نگ گوزاریه‌کیان له‌ به‌غدا ئه‌نجام دا وه‌ و به‌ داخه‌وه‌ له‌و ئاهه‌نگه‌دا ته‌نیا لایه‌نێکی کوردی به‌شداری کرد ‌. کا جه‌واد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ وه‌کو یاد، که‌س یادی نه‌کرده‌وه‌، ئێمه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ یادی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد، لایه‌نه‌ کوردیه‌کان ده‌بوایه‌ ئه‌وان له‌ لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کان به‌ها و ئه‌رزشێکی زۆرتر بده‌نه‌ ئه‌م بابه‌ته‌. کاک جه‌واد ده‌شڵێت سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌موو به‌شه‌کانی میلله‌تی کورده‌ و ئێمه‌ش وه‌کو به‌شێکی جیا نه‌کراوو له‌ میلله‌تی کورد مافی خۆمانه‌ گله‌یی بکه‌ین له‌ سه‌رۆکی هه‌رێم، ته‌نانه‌ت ئه‌توانی به‌ چوار دێر به‌یانێک ده‌ر بکا به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ش پێی دڵخۆش بین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم، نه‌ په‌رله‌مانی کوردستان، نه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه‌ هیچ لایه‌نێکی کوردی تا ئێستا هیچ به‌یانێکی وه‌ یاخود شتێکی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌ر نه‌کردووه‌".

XS
SM
MD
LG