Accessibility links

لوقمان ئه‌حمه‌دی: رێکه‌وتنی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆێ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نابێ

  • Jani Diylan

Loqman Ahmadi

Loqman Ahmadi

به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو بۆ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، به‌ڵام ئایا ئه‌وکێشه‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆ لایه‌نه‌ کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرینگ بوو‌؟

لوقمان ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆکراتی کوردسیانی ئێران و به‌رپرسی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌روه‌ی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"دیاره‌ ئه‌و راگه‌یانده‌ له‌ لایه‌ن ئێران و P5+1 له‌م رۆژانه‌دا راگه‌یندرا رێکه‌وتن نییه‌ به‌ڵکۆ چوارچێوه‌یه‌که‌ بۆ رێکه‌وتنێکی داهاتوو. کاک لوقمان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند هێشتا واژوو نه‌کراوه‌ هه‌ندێ نا روونیش به‌و چوارچێوه‌یه‌ دیاره‌. کاک لوقمان ده‌شڵێت راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵگاێ نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی رێک بکه‌وێ له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی ئه‌وها کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆێ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نابێ، ئێمه‌ خه‌باتی خۆمان هه‌ر درێژه‌ێ پێ ده‌ده‌ین، کاک لوقمان هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات لایه‌نه‌کان که‌ له‌ حاڵه‌تی وتو وێژدا بوونه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی که‌ گرژی وئاڵۆزی درووست نه‌بێ بۆ ئه‌و پرۆسه‌ی وتو وێژانه‌ چاو پۆشیان له‌ هه‌ندێ پرسی مافی مرۆڤ و هه‌ندێ له‌ کردار و کاری دیکه‌ی کۆماری ئیسلامی کردووه‌".

XS
SM
MD
LG