پۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵی ده‌ستگیرکردووه به گومانی ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی تێرۆریستیانه.
پۆلیسی گره‌یته‌ر مانشسته‌ر ده‌ڵێت کچه‌که له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شاری مانشسته‌ر ده‌ستگیرکراوه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ناو و ناسنامه‌ی کچه‌که ئاشکرا نه‌کراوه به‌ڵام به متمانه‌ی دارایی ئازاد کراوه تا ڕۆژی 28 ی مانگی 5.
پۆلیس ده‌ڵێت له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کان گه‌یشتۆته ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی گومان هه‌ن که ئه‌م کچه له خۆ ئاماده‌کردندا بووه بۆ هێرشێکی تێرۆریستی.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا ژماره‌ی ده‌ستگیرکردنه‌کانی په‌یوه‌ندییان به دۆسێکانی تێرۆریزمه‌وه هه‌یه زیادیان کردووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌روادێ و ژماره‌ی به‌ریتانیاییه‌کانی ده‌چن بۆ سوریا تا په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه له زۆربووندایه.
له هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا 9 که‌سی به‌ریتانی له تورکیا ده‌ستگیر کران له ده‌مێکدا ده‌یانویست بچنه ناو سوریاوه.