Accessibility links

په‌روا عه‌لی: وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ درێژکردنه‌وه‌ی گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیدا نیین وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ خولی پێشودا ڕوویدا

  • Balen Salih

په‌روا عه‌لی

په‌روا عه‌لی

سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ده‌ست ده‌کات به‌ سه‌ردان کردنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان.

پرسیار له‌وه‌دایه‌ ئایا ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌یدات خۆی له‌ خۆیدا نابێته‌ به‌شێک له‌ به‌ سیاسی کردنی پرسی ده‌ستور؟‌

په‌روا عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌ڕێمی کوردستانی عێراق له‌ فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ده‌ستور پرسێکی زۆر هه‌ستیاره‌ و ته‌نها 4 مانگیشی ماوه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌توانرێت پرسی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری درێژکردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم یه‌کلاببێته‌وه‌ ئه‌وا بۆشاییه‌کی ده‌ستوری دێته‌ ئاراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ وه‌ک ده‌ڵێت ده‌بێت تا19 ی مانگی هه‌شت پرسی ده‌ستور یه‌کلاببێته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی وتوویژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات باڵاده‌ستیی حیزب له‌ناو په‌رله‌مانیشدا بوونی هه‌بێت و وه‌ک ده‌ڵێت نه‌ک هه‌ر پرسی ده‌ستور به‌ڵکو زۆرێک له‌ پڕۆژه‌کانی تریش به‌ تایبه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ستیار و چاره‌نوسسازن لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڕیاری لێده‌ده‌ن و له‌ ڕێی فراکسیۆنه‌کانی خۆیانه‌وه‌ ڕێکه‌وتنه‌ سیاسیه‌کان ده‌کرێن.

په‌روا عه‌لی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر فراکسیۆنه‌کان یان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان پێدرابێت که‌ له‌بری لایه‌نه‌کانیان بڕیار بده‌ن ئه‌وا شته‌کان به‌م شێوه‌یه‌ نابن.

به‌ڵین ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌روا عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌ڕێمی کوردستانی عێراق له‌ فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG